کۆچی دووایی حاجی مامۆستا مەلا موحەممەد ڕزایی
کۆچی دووایی کەسایەتییەکی ئاییینی و خۆشناوی دەڤەری سەلاسی باوەجانی جەنابی حاجی مامۆستا موحەممەد ڕزایی ناسراو بە مەلا موحەممەد باوەجانی خەسارێکی مەزن بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد و ئەم دەڤەرە.. خودالێخۆشبوو ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گووندی مەیدان سەر بە سەلاسی باوەجانی لە بنەماڵەیەکی ئایین دۆست و کورد پەروەر لە داییک بوو، هەر بۆیە بنەماڵەکەیان مامۆستایان ناردە حوجرەی ئایینی تاکو بتووانێت خزمەت بە ئایین و نەتەوەکەی بکات. پاش تەواوکردنی وانە ئایینییەکان و کەسبی ئیجازەنامەی مەلایەتی لە ناوچەکە خەریکی وتنەوەی وتاری ئایینی و پێش نوێژ و هەروەها کاری وەرزێری بوو، کەسایەتییەکی دیار و باوڕمەندێکی دڵسۆز بە مافی گەل و نیتیمانەکەی بوو، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕژیمی پەهلەوی پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەگرێت و شانازی وەرگرتنی ئەندامەتی ئەو حیزبە وەردەگرێت. زەخت و گووشار و دوژمنکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچاری دەکات هاوشێوەی هاوڕێیانی ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕۆژهەڵات بەرەو باشووری کوردستان جێ بێڵێت، لە شاری ڕوومادییەی عێراق بوێرانە پشتیوانی لە مافی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات دەکات