پەیامی یەزاکا ڕوو لە خەڵکی ئێران و پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام
مسوڵمانان و هاونیشتیمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" چین و توئژە جیا جیاکان و مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر" سەرەتا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی مەولوودی حەزرەتی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد صلی الله علیه و سلم، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلانی ئیسلام و باوەڕدارانی ئێران و بە تایبەتی مسوڵمانانی کوردستان دەکەین و لە پەروەردگاری گەورەمان ئەپاڕێینەوە یادی ئەم گەورە پیاوەی جیهان، پڕ خێر و خۆشی و سەرکەوتن بێت. هەروەک ئاگادارن لە سێبەری ڕژیمی جەهل و خرافات و ستەمی بە ناو کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەک هەر دانیشتووانی ئەم وڵاتە پڕ کارەساتە بەڵکو وڵاتانی جیهان و هاوسێکانی ئێرانیش تووشی ئێشەو وئاژاوە و شەڕ و کوشتارێکی نامرۆڤانە بوونە، ساڵانێکە ڕژیمی مرۆڤکوژی ئێران بە بیانووی نوێنەرایەتی خودا لە سەر گۆی زەوی هەرچی کردەوەی دژە مرۆیی و دژە ئایینییە بە سەرگەل و نیشتیمانەکەمانیدا شکاندۆتەوە و دانیشتووانی تووشی مەینەتی و ناخۆشی و هەژاری و دەربەدەری و زیندان و سێدارە و تاڵانکردن کردووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کیژێکی بێ تاوانی کوردی بە ناوی ژینا( مەهسا) ئەمینی کە بۆ سەردانیکردنی خزمان چوو بوو بۆ تاران بە تاوا