پشتیوانی لە بانگەوازی ناوەندی هاوکاری بۆ مانگرتن و ناڕزایەتی لە مەڕ شەهیدکرانی ژینا ئەمینی
هاو نیشتیمانیان، مامۆستایانی ئایینی، حیزب و رێکخراوە سیاسی و مرۆڤدۆستەکان... هەروەک ئاگادارن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا رژیمی دژە مرۆیی ئێران کچێکی بێ تاوانی کوردی لە شاری تاران دڕندانە شەهید کرد و خەریکە ئەم تاوانە قێزەون و نامرۆڤانەیە پەردەپۆش بکات. شەهیدکرانی ژینا ئەمینی خەڵکی سەقز بە تاوانی دیار بوونی چەند تاڵە موویەکی قژی تاوانێکی لە بیر نەکراوە و ستەمێکی مەزنە بە دژی مرۆڤایەتی. بۆیە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی سەر شانی هەر تاکێکی کورد و ئێرانییە لە ئاست ئەم ستەم و جینایەتە بێ دەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ژینا بە فیڕۆ بچێت و، دەبێ تاوانبارانی ئەم جینایەتە چەپەڵە سەزا بدرێن، ئەرکی زانایانی ئایینی ئەوەیە پاڵپشتی جەماوەری وەزاڵەهاتووی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بکەن و تریبوونی مزگەوتەکانیان لە مەڕ لەقاودانی ئەم جینایەت و جینایەتکارانە چالاک بکەن. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پشتیوانی خۆی لە بڕیاری ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕێت و داواکارین خەڵکی کوردستان بە پیل ئەم بانگەوازەوە بێن بۆ مانگرتن و ناڕزایەتی لە مەڕ شەهیدکرانی کچە بێ تاوان