Posts

Showing posts from March, 2022

پەیامی یزاکا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

Image
 هاونیشتیمانیانی هێژا، بەڕێزان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان: یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٥مین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای کورد، نەمر قازی موحەممەد و سەیفی قازی و موحەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ ئێوە بەڕێزان لەم ڕۆژەدا جارێکیتر دووپاتە دەکەینەوە و پشتیوانی خۆمان لە ڕێبوارانی ڕێگای شەهیدان نوێ دەکەینەوە. ٧٥ساڵ پێش ئێستا، ڕژیمی دژە گەلی پاشایەتی ئێران لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە چووارچرای شاری مهاباد ڕێبەرانی کوردی دڕندانە لە سێدارەدا و کۆماری کوردستان کۆتایی هات. پێشەوا کەسایەتی مەزنی کورد کە ئەستێرەیەکی دروشاوەی خاکی کوردان بوو، بۆ ئەوەی هەم ڕێبازی گیانبازی و هەم درێژەپێدانی ئەم ڕێبازە هەمیشەیی بێت و بۆ پاراستنی خاک و دانیشتوانی کوردستان لە بەرانبەر دڕندەکانی ڕژیم شاهەنشاهی بپارێزێت، گیانی خۆی فیدای ئامانجەکان گەل کرد. گیانفیدایی پێشەوای نەمر وانەیەکی بەهێز بوو بۆ گەلی کورد و ڕۆڵەکانی کوردستان کە ئازادی فیداکاری و قوربانیدانی دەوێ، بۆ ئەم ئامانجەش پێویستە ڕێبەر و سەرداری کورد بە کردەوە بیسەلمێنێت

پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی نەورۆز

Image
نوروز لم یکن شعارا لای فساد او خلل فی الدین الاسلامی... نەورۆز جێژنی نەتەوەیی کوردان، جێژنی ژیانەوەی سرووشت، جێژنی خۆشی و سەرکەوتن بە سەر شەکەتی، جێژنی یەکبوون و یەکگرتن لە هەموو گەلی کورد بە گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و پێشمەرگەگیان لە سەردەستەکانی کوردستان پیرۆز بێت. نەورۆز بۆنەیەکی نەتەوەییە هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەکان و ئایینزاکانەوە نییە، هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر حەرام بوون یان نادرووست بوونی ئەم بۆنەیە نییە، هەر بۆیە بە پێی ئەو بڕگە فیقهییەی کە دەڵێت ( الاصل فی الشیا ٔ الاباحة)واتە ئەسڵ لە شتەکاندا ڕێگەپێدراوە و هەروەها نەبوونی دەقێکی شەرعی لە  قورئان و حەدیسدا لە مەڕ حەرام بوونی، هیچ گرفتێکی شەرعی لەم بۆنەیەدا نییە بە مەرجێک تێکەڵاوی بابەتی ناشەرعی نەبێت. گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد بەهۆری دوو جەوهەری بەنرخە لەم بۆنەیەدا" یەکەم نەورۆز سوومبولی یەکبوون و یەکگرتنی نەتەوەییە هیمای شادی و سەرکەوتنە" دووهەم نەورۆز شوناسێکە بۆ بەرەنگاری لە دژی زۆرداران و داگیرکەران هەر بۆیە دوژمنانی گەلەکەمان لە یادکردنەوەی ئەم بۆنەیەدا ترسیان هەیە و بە شێوا