پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ی کەلاوێژ
بە ناوی پەروەردگاری بێ هاوتا بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٦مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتەخووازین ئامانجەکانی ئەم حیزبە نەتەوەییە بەدی بێت. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەمین حیزبی موودێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسییە کە تووانی خۆی لە گەڵ هەموو پەسندکراوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕێک بخات و داخووازییەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی شارستانیانە هەم بە گوێ دوژمنان و هەمیش کۆمەڵگای جیهان بگەیەنێت، ئەم حیزبە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستانە و حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتیمانەیە و گرنگی بە داخووازی گشت دانیشتووانی کوردستان داوە، حیزبێکی نەتەوەیی و بەدیهێنەری بەیداخی یەک بوون و نیشتیمانپەروەرییە. ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایمان هەر دەم پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دووپات ئەکەینەوە و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە گەلەکەمان لە ڕێژ ئاڵای کوردستان و شۆڕشی ڕۆڵەکانی نیشتیمانپەروەرمان شەکاوە بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی