بەرابەری و موساوات.. مەلا ئیبڕاهیم مەجیدپوور
موساوات = بەرانبەری (١) بەناوی خوای دڵاوایی دلۆڤان پێش هاتنی ئیسلام و دوای ئەویش لە نێو زۆربەی گەلانی جیهانداو هەتا سەدەی ١٨ جیاوازی چینایەتی کاری پێکراوەو تا ئێستاش کەم و زۆر هەرماوە. دوای ئەوانە ڕەوتی لابردنی ئەو هەموو بەرزیو نزمی و جیاوازیانە دەستی پێکردوەو هەوڵ دراوە نەمێنن یان کەمتر بکرێنەوە . ئەوەش کارێکی قورسو لەهەمان کاتدا مەترسیدارە و تێچوی زۆری دەوێێ. بەڵام چونکە ئـاڵـوگۆڕ پێداویستی ژیانەو دەبێ بکرێێ ،لێرو لەوێی شۆڕش و سەرهەڵدان بۆ وەدەست هێنانی ماف و ئازادی و بەرانبەری دەستی پێکردوەو بـەر دەوامە . هـێندێک ئـایین وئـیدەی تونـدرۆو خـۆ ویستی کەس نـەویستوش هـەن کە هەر خـۆیـان بـەڕاست دەزانن و بایخێک بـۆ ئەوانیتر دانانێن، لە ڕاستیدا هێندێک جار بۆ لە نـاو بـردنی ئـەوانی وەک خۆیـان نـەبێی هەوڵ دەدەن . ئـەوەش نـاکۆکی