Posts

Showing posts from February, 2021

زمانی دایکی مافی ڕەوای هەموومانە

Image
 پێشگرتن لە پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک وەستان و دژایەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە" خودای مەزن بێ جیاوازیدانان لە نێوان نەتەوە و گەلان، تەنیا بە تەقوا نەبێت، ڕەنگین کەمانێکی لە زمان و ڕەنگ و ڕەگەز درووست کردووە و مافی وەک یەکی بۆ دابێن کردوون بە مەبەستی یەکتر ناسین و ڕێزدانانی دوولایەنەی مرۆڤانە. یا ایهاالناس انا خلقناکم من ذكر وانثی، وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اكرمكم عندالله اتقكم. واتە ئەی مرۆڤایەتی ئێمە ئێوەمان لە نێرە و مێیەک درووست کردووە و دابەشن کردوون بە سەر گەل و هۆز و نەتەوەی جیاواز بۆ ناسینی کلتووری یەکتر، ئەو کەسە بەڕێزترە کە لە خوداترستر بێت. زمان یەکێک لەو نیعمەت و بەخششانەیە کە بە نەتەوەکان بەخشتراوە، دیارە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی هێز و توواناییە جۆراوجۆرەکان بۆ پێشگرتن لە پەروەردەیی زگماکی و زمانی خۆجێیی و دایکی لە ڕاستیدا دژایەتی ئەو بەخششەی خودای مەزن دەکردرێت. هەرچەند لە یاسای کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئاماژە بە خوێندن و ڕاهێنان بە زمانی دایکی کراوە بەڵام لە کردەوەدا دژایەتی دەکرێت و چالاکوانانی ئەم بووارە دەستبەسەر و سەزا دەدرێن، بۆ وێنە سەزای پێنج ساڵ

بروسکەی پرسە و ماتەمینی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووای دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس

Image
  پەیامی پرسە و سەرەخۆشی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دووای شۆڕشگێرێکی نیشتیمان، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس" بەڕێزان سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان، هەڤاڵان و هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس: هەواڵی کۆچی دووایی کادری بەوەجی پارتی دێموکراتی کوردستان و شۆڕشگێری گەلەکەمان، دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس خەمبار و مەحزوونی کردین. خودا لێخۆشبوو زۆربەی تەمەنی لە خزمەتی گەلەکەمان و سەرکەوتنی کورد و کوردستاندا بە سەر برد کۆچی دکتۆر تەنیا خەسارێک نییە لە پارتی دێموکراتی کوردستان بەڵکو خەسارێکی مەزنە لە بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد بە گشتی. بەم بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرکردایەتی PDK لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە خودالێخۆشبوو بە فردەوسی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێت بە بنەماڵەی بەڕێزیان و ڕێبەرایەتی و هاوسەنگەرانی. انا للە وانا الیە راجعون یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران. ١٥ی فوریەی ٢٠٢١ زایینی