تەبایی فاکتەری سەرکەوتنە. مەلا عەلی سێڵاو
تەبایی فاکتەری سەربەخۆیی و گەشەسەندنی ئابووری و پێکەوەژیانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە... کۆمەڵگایەکی بەختەوەر و سەرکەوتوو بریتییە لە چاوپۆشی کردن و لێبووردەیی تاکەکان و ڕێز گرتنی مرۆڤە دڵسۆز و سیاسی و ڕێبەرانی نەتەوەیی کە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەبینین ئەو گەل و نەتەوانەی خەریکی دژایەتی کردنی یەکتر و داپڵۆسینی سەرمایەی گشتی بوونە بۆ بەرژەوەندی هۆز و عەشیرەی خۆیان و گرنگیان بە نیشتیمان و سەروەری نەتەوەیی نەداوە زۆر سانایی کەوتوونەتە بەر ڕەهێڵەی هێرشی داگیرکەران و خاک و وڵاتیان داگیرکراوە، ڕەهەندی یەکگرتوویی دەبێتە سەنگەرێکی بەهێز لە دژی چاوچنۆکانی پاوانخوواز و دزان و سەرەڕۆیانی سەرلێشێواو. زۆر بوونی بۆچوون و حیزب و چەمکی نادرووست کە ببێتەهۆی پەرتەوازەیی و لێکدابڕانی کۆمەڵگا نەخۆشییەکی کوشەندەیە و بە جێگای قازانج بۆ گەل و نیشتیمان لەمپەری یەکگرتن و یەکێتی نەتەوەیی دەبێت، لە سەردەمی ئێستادا کە دێموکراسییەت و چەمکەجۆراوجۆرەکانیتر بۆ پێکەوەژیانی چینەکانی کۆمەڵگا باوکراوە دەکرێت هاوکات لە گەڵ ئەم قازانجە کۆمەڵێک کێشە و ناتەباییش درووست بکات لە ئەگەری ناتێگەی