ڕاگەیاندراوی یزاکا بە بۆنەی تیڕۆڕی مەولانا ئیبڕاهیم سەفیزادە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران
هاو نیشتیمانیان بەڕێز و تێکۆشەران و ئازادیخووازان و رێکخراوە کۆمەڵایەتی و سیاسی و مرۆڤدۆستەکان: هەروەک ئاگادارن کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتایی دامەزرانی تاکوو هەنووکە لە هەموو جۆرە زەبر و زەختێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی خەڵکانی ئێرانی و نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان کەڵکی وەرگرتووە و بە سێدارە و زیندان و دەربەدەری وبرسی کردن و تۆقاندن بە ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسڵام کەڵکی وەرگرتووە و کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی و مەزهەبی سووننە و گەلی کوردی بە تایبەتیتر خستۆتە ژێر بێ ڕێزی لەم پێناوەشدا لە تیڕۆڕی چالاکانی مەزهەبی و نیشتیمانپەروەرەکان بە شێوازێکی سیستماتیک بە بەر چاوی خەڵکانی جیهانی موودێڕن و پێشکەوتوو پەرەی زیاتری بەم کردەوە دژە ئینسانی و ئایینییەی داوە. ڕژیمی دژە ڕەوشت و ئازادییە سرووشتییەکان، ترسی لە هەر جۆرە ئاخافتن و هەڵوێستێکی ئازادیخووازانەیە، بۆیە ترس هەمیشە وجوودی سەپێندراوی ناڕەوای خۆی داگرتووە و دەیهەوێت بە درووست کردنی سناریۆی جۆراوجۆر بۆ پەرەپێدانی ناتەبایی و شەڕی ئایینی و مەزهەبی چالاک بکات و کۆمەڵگای جیابیری ئێران تووشی خوێنرشتنی یەکتر بکات، یەکێک لەو بێ ڕێز