Posts

Showing posts from February, 2025

دەهەی فەجر یان دەهەی زەجر

Image
دەهەی فەجر یان دەهەی زەجر! دەهەی فەجر واتە دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی زی حەججە یان دەڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە و لای باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەو دەڕۆژە زۆر جێگای ڕێزن و خەڵکی باوەڕدار لەوپەڕی پێشوازیدا ئەرکە ئایینەکانیان ئەنجام دەدەن. بەڵام هەموو دانیشتووانی ئێران بە گشتی و خەڵکانی جیابیر و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان ئاگاداری ئەو ڕاستییە هەن کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری مرۆڤکوژی ئاخووندەکاندا ئەو دەڕۆژەبۆتە مایەی شەرم و سەرەتای هاتنی دێوەزمەی جەلادانی تاریکپەرەست و تیڕۆریسمی جیهانی و سەرهەڵدانی خۆڕافات و مەینەتی و دوواکەوتوویی بە پانتای ئێرانی داگیرکراو و سەرەتای دزینی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو لە لایەن خومەینی و هاوبیرە تیڕۆریستەکانی. دەهەی فەجر لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ١٢ ی ڕێبەندان تاکو و ٢٢ی ڕێبەندان دەست پێدەکات کە شەمشەمە کوێرەکەی ویڵایەت لە پاریسەوە گەڕایەوە ئێران و ساڵانە بەم بۆنەوە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ئاهەنگ و مەڕاسیمی جۆراوجۆری بۆ بەڕێوە دەبن.  دەهەی فەجر لە ئێرانی ژێر حاکمییەتی ئاخووندە مرۆڤکوژەکان بۆتە دەهەی زەجر و خەڵکی توشی ماڵوێرانی و کوشتار و ڕا...