Posts
Showing posts from October, 2023
پەیامی یزاکا سەبارەت بە ڕووخاندنی شوێنی نوێژخوێنانی تاران
- Get link
- X
- Other Apps
بە ناوی خودای مەزن هاونیشتیمانیان و مسوڵمانانی ئێران و جیهان: هەروەک ئاگادارن ڕژیمی دژە ئایینی و مرۆیی بەناو کۆماری ئیسلامی ئێران، ساڵانێکە لە دژایەتی مسوڵمانانی سووننەی ئەم وڵاتە و بەگشتی جیهان هەرچی بێ ڕێزی و ستەم و زۆردارییە ئەنجامی داوە لەتیڕۆر و کوشتن و زیندانی کردنی چالاکانی ئایینی و مەزهەبی بگرە تاکو ڕێگری کردن لە بۆنە ئایینەکانی سوونەمەزهەبەکان و ڕووخاندنی مزگەوتی سووننەکان لە شارە سووننە نشینەکان. ئەمجارەش هاوشێوەی جارانی پێشوو لە شاری تاران کە زیاتر لە سێ میلیۆن مسوڵمانی سووننە مەزهەب دەژین لەگەڕەکی پوونەک ئەم شارە، تەنیا شوێنیی نوێژ خوێنانی سووننە مەزهەبەکانیان ڕووخاند و ڕێگریان کرد لە نوێژی بە کۆمەڵی مسوڵمانان! ئەوە لە حاڵێک دایە فرمێسکی درۆیین بۆ خەڵکی سووننە مەزهەبی فلەستین دەڕژێنێت و بە وتەی خۆیان پاڵپشتی مسوڵمانان دەکەن! یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم دوژمنکارییەی ڕژیمی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە مەڕ ڕووخاندن و بێ ڕێزی کردن بە سووننە مەزهەبەکانی ئەم وڵاتە، ئەم هەوڵەی رژیم بۆ چاندنی تۆی ناکۆکی و دووبەرەکی دەزانێ و هەموو لایەک ئەرکد