سەزادان و بێ ڕێزی کردن بە مامۆستایانی ئایینی بەردەوامە
هاونیشتیمانیان و باوەڕداران و مامۆستایانی ئایینی کوردستان... هەروەک ئاگادارن لە درێژەی زەخت و گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر گەلەکەمان و بێ ڕێزی و سەزادانی مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر و ڕاستگۆ بە تایبەت لە شۆڕشی ژینادا، خەریکە دەگاتە جێگایەک کە ڕژیم، ملهووڕانە و بێ باکانە سەزا و بێ ڕێزی بە مەزهەبی سووننە و مامۆستایانی سوونەمەزهەبی کورد بە تۆمەتی ناڕەوا زیاتر دەکات، هەر بەو مەبەستەش و لە درێژەی دوژمنکاریەکانی ئەمجارە، دوو لە زانایانی ئایینی کوردی بە ناوەکانی مامۆستا سابیر خودامورادی خووتبەخوێنی مزگەوتی نوری قەوەخ لە سەقز و مامۆستا ئاڕمان سادقی لە شاری دێولان خووتبەخوێنی گووندی حوسێنی بە تۆمەتی پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، سەزای زیندانی و داماڵینی جل و بەرگی مامۆستایەتی و لێدانی قامچی حوکم دران... یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە چەپەڵانەی کۆماری تیڕۆریستی بە ناو ئیسلامی ئێران، پشتیوانی خۆی لە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر و شۆڕشگێرانی شۆڕشی ژینا دووپاتە دەکاتەوە وڕایدەگەیەنین" ئەم سەزایە تەنیا سەزادانی چەند مامۆستایەکی ئا