پشتیوانی و دەستخۆشی یزاکا لە هەڵوێستی مامۆستایانی ئایینی لە مەڕ خۆپێشاندانەکان
وعتصموا بحبل الله جمیعا و لا تفرقوا... بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەری کوردستانی ئێران: هەڵوێستی ڕاستگۆیانە و بوێرانەتان کە سەرچاوە لە ئایینی ڕاستینی ئیسلامە لە مەڕ پشتیوانیکردنتان لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئێران، لە دژی کۆماری مرۆڤکوژی بە ناو ئیسلامی ئێران جێگای ڕێز و دەستخۆشییە. ئێوە وەک هەمیشە سەنگەری بەرگری و بەرخودان و مافویستی گەلە چەوساوەکەتان بوونە و هیچکات بۆ گیرفان و پێگەی ناشەرعی پشتان نەکردۆتە خەڵکەکەتان و لە کاتە هەستیار و گرنگەکاندا، ڕاشکاوانە و بێ باکانە شان بە شانی ڕۆڵە حەقخوازەکانی نیشتیمان هەنگاوتان هەڵگرتووە و ترس نەیتوانیوە لە ئەرکە ئایینی و نەتەوەییەکاندا دوورتان بخاتەوە، ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی ئەمجارەتان لە باکوور تاکوو باشوور، لە ڕۆژهەڵات تاکوو ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕاستی جێگای دەستخۆشی و پێزانینە. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە دەنگ هەڵبڕانی ئێوە بە دژی کۆماری پەت و خوێن و جینایەتی بە ناو ئیسلامی ئێران، بە ئەرکی خۆی دەزانێت دەستخۆشیتان لێ بکات و لە خودای مەزن بپاڕێینەوە هەمیشە سەربڵندی هەر دووک جیهان بن، هەروەها