پیرۆزبایی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکرات
واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرقوا ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە بوێرەکانی دێموکرات" ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدانی ڕێبەر، قازی و قاسملو و شەڕەفکەندی" بە بۆنەی یەکبوونەوە و یەکگرتنەوەی ناوماڵی دێموکرات، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین پێکەوە باشتر و بە گوڕتر لە جاران بە دژی داگیرکەرانی کوردستان هەنگاو بنێن و یەکڕێزیتان بپارێزن. بێ گوومان دابڕان و لێک دوور بوونەوە وەک یەکگرتن و یەکڕێزی ناتوانێت بۆ بە ئامانج کەییشتن کاریگەر بێت، مێژوو نیشانیداوە ئەو گەل و نەتەوانەی پێکەوە بوون و یەکبوون سەرکووتوو بوون و ئەوانەی دابڕان تووشی شکست و ژێر دەستەی بوون، بۆ ئەو مەبەستەش پەروەردگارمان هانمان دەدات بۆ یەکبوون و یەکیەتی و، دوورمان دەخاتەوە لە ئینشعاب و دووبەرەکی! یەکیەتی و تەباییتان دڵی هەر تاکێکی کوردی شاد کرد و پڕ ورە و بەهێزیان دەکات بۆ گەشبینی و سەرکەوتن. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانی خۆی لە ڕێبازی شەهیدانی ڕێبەر و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپاتە دەکاتەوە و داواش لە خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان، بە تایبەت مامۆستایانی ئایینیی نیشتیمانپەر