بابەت لێبووردەیی، مامۆستا ئیبڕاهیم مەجیدپوور

لێبوردەیی هێندێک تـایبەتـمەنـدی بـەرزهەن کە هەمـوو مـرۆڤێک نـیەتی یـەکێک لـەوانـە لـێبوردەییە کە کەسایـەتی مـرۆڤ بـەرز دەکاتـەوە. ئـەوەنـدە جـوانـە مـرۆی پێدەڕازێتەوەو نیشانەی بـەرزی و بـەهێزی ڕوحیە .هـەڵـقوڵاوی تێگەیشتنێکی ژیرانەو لێکدانەوەیەکی لێزانانەیە .واتە سفەتێکە لەڕاستیدا تەواوکەری ئینسانە. ئەوانەی زمان شڕو دڵ ودەرون پیس وکەم چیکڵدانەو هەڵەشەن وهێرش دەکەنە سەر کەرامەتی خەڵک و بـەسەر چوکترین شتەوەنـاچن ، نەخۆشێکن بە دەردی خۆیان نەزانیوە ، هەستی مرۆڤانەیـان دافەتاوە ، ماڵی لێبوردن و پیاوەتی و ڕێز گرتنیان تێک تەپیوە و ڕوخاوە. . لێبوردەیی نیشانەی بـەرزی ڕوح و بـە هـێزی ئیرادەیەو دەبێتە دەرمانی دەردی ئەو نەخۆشانە. نواندنی سەبرو لێبوردەیی وەک ...