Posts

Showing posts from February, 2022

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینیی لە شاری شنۆ

Image
  کۆچی دوایی کەسایەتیەکی دیاری شاری شنۆ. بەداخەوە  ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی مامۆستا مەلا کەریم حەسەنزادە کەسایەتێکی خۆشناو ، دیاروخاوەن پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی  ناوچە و شاری شنۆ وهەروەها باوکی فەرماندەی رۆژانی سەختی خەبات، هاورێ فەریق حەسەنزادە لە تەمەنی ٨٧ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلا کەریم حەسەنزادە ماموستایەکی ئایینی خۆش نێو، هێدی ولەسەرخۆ، دەم بەخەندە و مشوور خۆری کێشەکۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی ناوچەو شاری شنۆ بوو. مامۆستا کەسێکی خەڵکی و خاکی بوو، هەردەم هەوڵی تەبایی و بەیەکەوە بوونی لە شنۆ و ناوچە دەدا، خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەو شاری شنۆ بوو. مامۆستامەلا کەریم حەسەنزادە، جگە لەوەی کورێکی ساڵانێکی زۆر لە ڕۆژەسەختەکان وەک پێشمەرگە و فەرماندە لە ریزی تێکۆشەرانی دێمۆکرات بوو، دوو جگەرگۆشەشی بە ناوەکانی سەلام حەسەنزادە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لە شاری تاران شەقامی ناسرخوسرەو لە تەقینەوەیەکی گۆمانیاویدا وێرای دەیان کەسی دیکە گیانی لەدەستدا. کورێکی دیکەی بە ناوی تاریق لە تەمەنی ١٥ ساڵی دا لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی شاری شنۆ گیرا