پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی جەژنی قوربان.
بە بۆنەی تەواو بوونی فەریزەی حەج و جێژنی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی دەکات لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و باواردارانی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی..، لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە ئەم جێژنە پیرۆزە ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازادی و یەک بوون و یەکیەتی ناو ماڵی کورد و کوردستانی خاوەن قوربانی وخوێن لە دەست زوڵم و ستەمی ستەمکارانی خودا نەناس بە تایبەت لە ژیر دیکتاتۆرییەتی خۆسەپێنەری کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران ڕزگاری بێت. جەژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە شادی و کامەرانی بێت.. یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی