ژینگەپارێزی ئەرکی سەر شانمانە: مەلا عەلی سێڵاو
ژینگه و ژینگەپارێزی ژینگە بەو شوێنە دەڵێن کە مرۆڤ و ئاژەڵەکان و گشت گیانلەبەران لە ناویدا ژیان دەکەن، ئەو شوێنەی لە ڕووی کۆمەڵێک هۆکاری کردەیی و پێکەوەژیانی گیانلەبەرانی جۆراوجۆر و کۆمەڵێک هۆکاری دەرەکی وەک دیاردە سرووشتییەکان چووارچێوەیەک بۆ ژیان درووست دەکات و دەبێتە هۆی گەشە و پەرەئەستاندنی تێکەڵاوی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و خشۆکەکان هتد، هەروەها دەبێتە هۆی ڕەفتار و پەیوەندیە خۆماڵی و وەحشیەکان و تووانا ئەبەخشت بە مانەوەی مرۆڤ و هەموو گیانلەبەران پێی دەگووترێت ژینگە واتە شوێن بۆ ژیان. هەروەها تاریفێکیتری ژینگە، واتە کۆمەڵێک هۆکاری سرووشتی وەک ئاو و کەش وهەوا و دار و بەرد و سەوزایی و خاک چووار دەوری مرۆڤیان تەنیوە بۆ ئەوەی ببن بە هۆکاری مانەوی مرۆڤ و ئەوەی لەو چووار چێوەیەدا هەناسەدەدات! لە ڕاستیدا کەش و هەوا و سەوزایی فاکتەرن بۆ ژیان و مانەوەی بوونەوەر لەو چووارچێوەیەدا. بە گشتی چەند فاکتەری بەهێزن کە ژینگەی جیهان پێک دێنن، کە بریتین لە لیتۆسفۆڕ، هیدرۆسفۆر، ئتمسفۆڕ، کە هەر یەک لەوانە ئیکۆسیسمانێکی جۆراوجۆرن کە بە گشتی ژینگە پێک دێنن. ژینگەپارێزی لە جیهاندا گرنگی و باییخێکی زۆری پێدراوە