Posts

Showing posts from September, 2019

برووسكەی ماتەمین بە بۆنەی شەهیدانی میكۆنۆس

Image
 تیرۆری میکۆنۆس وبروسکه‌ی ماته‌مینی: بروسکه‌ی ماته‌مینی یه‌کیه‌تی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:  له‌ ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری شه‌هیدی ڕێبەر،  شه‌ره‌فکه‌ندی وهاورێیانی. 26ی خه‌رمانان ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری رێبه‌رێکی لێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌، له‌م رؤژه‌دا تاریکپه‌ره‌ستانی نه‌زان، خوێنی رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندووی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان [شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ برلین ڕێستورانی میکۆنۆس] به‌ ناحه‌ق ڕژاندوجارێکیتر رووی ره‌شی خۆیان بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست که‌ چه‌ند دڕنده‌ و تامه‌زرۆیی له‌ ناو بردنی گه‌لێکی سته‌م لێکراون! هه‌رچه‌نده‌ تیڕۆری میکۆنوس خه‌سارێکی گه‌وره‌ بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی وحیزبی دێموکرات به‌ تایبه‌تی، به‌ڵام شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆماری په‌ت وسێداره‌ی ئێران نه‌یانتوانی ئه‌م خه‌باته‌ بوه‌ستێنن. به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستان ئێران، هاودەردی خۆی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵكی ڕۆژهەڵات دووپات دەكاتەوە و هیوادارین ڕاسانیانی شۆڕشگێڕ شلگیڕانە تر لە جاران بۆ وەدیهاتنی ئامانجە كانی ڕێبەرانی شەهید بەرد

هاوسەرگیری پێغەمبەری ئیسلام لە گەڵ عائیشەی کچی ئەبووبەکر. مامۆستا زانا...ڕ

Image
هاوسەرگیری پێغەمبەری ئیسلام لە گەڵ عائیشەی کچی ئەبووبەکر. مامۆستا زانا...ڕ بــه نـێوی خوای گــه وره.. ئـاخۆحـه زره تی عــــــــایشــــه ..ڕه زای خوای لێ بێت.. لــه عـومری ۹سـاڵی شووی بـه پێغه مبه ر(درودی خوای لێ بێت).کــردووه؟ جێی خۆێتی تـاقیقات ولێکۆ ڵینه وه لـه سـه رئـەم بـابـه ته و  زۆر لـه بـابـه ته کانی تر بکرێ که لـه  مـه جالیسی خسوسی وعمومی گله یی وگـازندەیی لێده کـەوێته وه، وبـه شێوویەکی ئـاکادیمی سـه رده مێانـه شیی بکرێته وه. کـه ئەوبـابـه تـه(زه واجی عـایشه ) ێەکێک لـه  گرینگترین بـابـه تەکانه  بـۆتـه جێگای مشتوو مڕێکی زۆر له بیرمـه ندانی ئیسلامی وغـه یره ئیسلامی.. ده نێو ئێمه دا وامەشهووره که عایشه له تەمەنی۹ساڵه گی شووی به پێغه مبه ر کردووه مامۆستاکانی ئێمەش بێ فکر کردنه وه  (ئـه وڕه وتـه) له مینبه ره کان دووپات ده که نه وه  که پڕسیار له مامۆستا  کرا، چـۆن شتیوا ده بێ؟ بۆ قووتاربون له باسه که پـەنا بۆ پـاساوی سـه یرو سه مه ره دێنن که گۆێا ئـه وه له تـایبـه تمه ندێکانی(خواص) پێغه مبه ره

بەرنامە و پەیرەوەی نێوخۆی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ یه‌كیه‌تيی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ نێوی‌ خودای‌ گه‌وره ‌‌و میهربان پوخته‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌‌و په‌یڕه‌وی‌ نێوخۆ‌ و مه‌رجی‌ به‌ ئه‌ندام بوون لە یزاکا: ]إن اُريد الاّ الا صلاح ما استطعتو ما توفيقى إلا بااللة علية توكلتء الية أنيب[ (من ئه‌وه‌نده‌ی‌ بۆم بكرێ‌ بێجگه‌ له‌ ئیسلاحخوازی‌ داوایتر ناكه‌م، سه‌ركه‌وتنی‌ من هه‌ر به‌ ده‌ست خودایه ‌‌و پشت به‌ خوا ده‌به‌ستم له‌ دواڕۆژدا هه‌ر بۆ لای‌ وی‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه) (هود /88( دۆستان و لایه‌نگرانی‌ هێژا: یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران رێكخراوێكی‌ نهێنییه‌ كه‌له‌ نێوخۆی‌ وڵاتدا تێده‌كۆشێ‌ له‌ راستای‌ ئیسلامی‌ راسته‌قینه‌دا، كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئینسانه‌كانی‌ ئازاد وه‌دی هێناون، رێگا نادا به‌هۆی‌ جیاوازی‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌یی، یان جودابیری‌، مافیان پێشێل بكرێ‌. له‌مێژ ساڵه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێراندا، له‌ سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانی‌ بێ‌به‌ش كراوه‌ ‌و بۆ نه‌مانی‌ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ سه‌ركوت و پیلانێك كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش راست به‌ پێچه‌وانه