پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٥ساڵەی بە سەر تیڕۆڕی مامۆستا محەممەد ڕەبیعی
مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی بە شەڕەف و مافخوراوی کورد لە ئێران ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی دەستی تیڕۆڕ و ناجوامێری گیانی پاکی زانایەکی شاری کرمانشانی ئەستاند! مامۆستا محەممەد ڕەبیعی پێشنوێژ و خووتبە خوێنی مزگەوتی سووننەکانی پارێزگای کرمانشان بە هۆی بانگەشەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییەکانی بە تایبەت لە مەڕ دژایەتی کردنی فیلیمی دژە ئیسلامی و دژە سووننەی بە ناو ئیمامی عەلی" کە لەو فیلمەدا بێ شەرمانە هێرش کراوەتە سەر عائیشە دایکی مسوڵمانان و بەرزە پیاوان و یاوەرانی پێغەمبەر، سڵاوی خودای لە سەر بێت" لە لایەن تیڕۆریست خوێنمژەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران شەهیدکرا. هەرچەند پزشکی دادوەری ئەوکات هۆکاری گیانلەدەستدانی خودالێخۆشبووی بۆ جەڵدەی دڵ ناوبرد بەڵام خەڵکی دەڤەرەکە لە ڕاستی ئەم ڕووداوە تیڕۆریستییە و چۆنییەتی شەهیدکرانی ڕای جیاوازیان بە نیسبەت لێدوانی پزشکی قانونی ڕژیم هەبووە و هەیە، پاش تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بە سەر ئەم تیڕۆڕە، هێشتا ڕژیم بکوژ و تیڕۆریستانی بانگهێشتی دادگا نەکردووە. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم پشتگوێ خستنەی شەهیدکرانی، داوا لە